دیاسپۆراى کوردستانى گەورە لە دەرەوە:

گەلى کورد بە هۆى ئەوەى بە درێژاییى مێژووى سەدەکانى ڕابردوو، لە لایەن ئیمپراتۆرییەت و ڕژێمەکانه‌وه‌ ڕووبەڕووى چەوساندنەوە و ستەم بۆتەوە، بۆیە ڕۆڵەکانى گەلى کوردستان بە درێژاییى مێژوو ناچار بوونە نیشتمانى خۆیان بەجێ بهێڵن و لەو وڵاتانە بژین کە بتوانن ماف و ئازادیى تاک بەدەست بهێنن. بەداخەوە هەروەک چۆن تاوەکوو ئێستا بە هۆى سیاسەتى ستەمکارانەى ئەو وڵاتانەى کوردى لێ دەژیت هیچ داتایەک سەبارەت بە ژمارەى نەتەوەى کورد لەبەردەست نییە، بە هەمان شێوە لە وڵاتانى ئەوروپا و ئەمریکاى باکوور و ئاسیا و ئوسترالیا هەرچەند پەیوەندیى بە سیاسەتى ئەو وڵاتانە نییە بەڵام ڕێژەى دیاسپۆراى کورد لە دەرەوە دیار نییە و، داتایەکى دروست نییە کە بتوانرێت ئەو ڕێژەیەمان پێشکەش بکات. پرۆفسیۆر ڤێرا ئێکاروس کێلى لە ساڵى ٢٠١٠ بابەتێکى دەربارەى دیاسپۆراى کوردى نووسیوە و دەڵێت، تەنیا لە ئەوروپادا لەمڕۆدا نزیکەى یەک ملیۆن و نیو کورد هەن؛ وەک هاووڵاتیى وڵاتانى ئەوروپى کە بەشێکى زۆریان هەڵگرى ڕەگەزنامەى ئەو وڵاتانەن و بەشەکەى تریان نشینگەى هەمیشەییی (مۆڵەتى مانەوەى هەمیشەیى)یان هەیە و لەو ڕێژەیەدا ٨٠٠ هەزار لە وڵاتى ئەڵمانیان. لە دواى ئەڵمانیا، گەورەترین دایاسپۆراى کوردستانى لە وڵاتى  فەڕەنسا دەژین کە ژمارەیان نزیکەى ١٥٠ هەزار کەس دەبێت و، سوید سێیەمین وڵاتە لە ڕووى ڕیزبەندییەوە بۆ دایاسپۆراى کورد، کە ژمارەیان زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس دەبێت و لە پەرلەمانى سوید شەش ئەندام پەرلەمانى کورد هەن. بریتانیایش یەکێکە لەو وڵاتانەى کە ژمارەیەکى زۆر دیاسپۆراى کوردستانیی لێیە، کە نزیکەى ٥٠ هەزار دەبێت و، ژمارەى کوردستانیان لە ئەمریکا نزیکەى ٤٠ هەزار دەبێت و تەنیا لە ناشڤیل لە ویلایەتى تێنیسى کوردستانێکى بچووک هەیە کە نزیکەى ١٥ هەزار کوردستانى لەوێ دەژین. ئەوەى ئێمە لەم ژمارە و داتایانەى سەرەوە بۆمان دەردەکەوێت، هەرچەندە لەوانەیە ڕێژەکى کوردستانیانى دەرەوە زۆر زیاتر بێت، بەڵام ئەوەمان بۆ دەردەخات کە لە ڕووى ژمارەوە کوردستانیانى دەرەوە دەتوانن ببنە کارتێکى کاریگەر؛ بەڵام ئەمەیش تەنیا ئەو کاتە دەبێت ئەگەر هات و توانرا خاڵى ١ و ٢ و ٣ پەیڕەو بکرێت کە لە سەرەوە ئاماژەى پێ کرا لە ڕووى هێزى دەنگدان و سەرچاوەى دارایى و بوونى دامەزراوەیەکى بەهێز. دیاسپۆراى کوردستانى گەورە لە دەرەوە، سەرەڕاى ئەوەى کە توانیویانە پێگەى خۆیان بکەنەوە و ڕۆڵیان هەبێت، بەڵام بە بەراوردکردنى دەسکەوتەکان لەگەڵ ژمارەى دیاسپۆراى کوردستان، ئەوا ڕێژەکە زۆر نزمە؛ کە ئێمە دەتوانین لەم چەند خاڵەى خوارەوەدا بیخەینە ڕوو:

  • ئایین: گەلى کوردستان بە هۆى ئەوەى کە ڕێژەیەکى زۆرینەى پەیڕەوى ئایینى ئیسلام دەکەن کە ئەمەیش زۆر جار بۆتە هۆى ئەوەى هەڵوێست و پشتگیرییەکانى لە چوارچێوەى ئایین بێت و لە لایەن گرووپەکانى تر بە شێوەیەک سوود لە پشتگیرى و هەڵوێستەکانى کوردستانیان وەربگرن بە بیانووى ئەوەى کە پەیڕەوى یەک ئایینن، یاخود کوردستانیانى دەرەوە هاوپەیمانێتییان لەگەڵ ڕێکخراو و دامەزراوەى دیاسپۆراى وڵاتانى تر دروست نەکردووە بە هۆى جیاوازیى ئایین؛ کە ئەمەیش بە شێوەیەکى ڕوون خۆى لە پەیوەندیى نێوان ڕێکخراو و کۆمەڵە کوردستانییەکان لە دەرەوە لەگەڵ دیاسپۆراى وەک ئەرمەن و جوولەکە و کریستیانەکاندا دەبینێتەوە.
  • حزبایەتى: دواى دروستبوونى قەوارەى هەرێمى کوردستان لە عێراق و دامەزراندنى پەرلەمان و حکوومەت و ئەنجامدانى هەڵبژاردن و جه‌نگى ناوخۆ و ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان، بەداخەوە ئەمانە بە شێوەیەکى ڕاستەوخۆ لەسەر دیاسپۆراى کوردستانى لە دەرەوە ڕەنگى دایەوە؛ لە جیاتى ئەوەى حزبە سیاسییەکان زیاتر لە کۆکردنەوەى دیاسپۆراى کوردستانیدا ڕۆڵ بگێڕن، بوونە بەشێک لە پەرتەوازەکردنى کوردستانیانى دەرەوە. زۆر جار بەداخەوە بە هۆى ئەم ناکۆکییانەوە پێگەى کوردستانیان لاواز بووە، بەتایبەتى لە ڕووى هێزى دەنگ، کە نەیانتوانیوە پشتگیرى لە کاندیدێک یان زیاتر بکەن کە دواتر ببێتە سەرمایەیەک بۆ پشتگیرى لە دۆزى ڕەواى گەلى کوردستان. بۆ نموونە چالاکە کوردەکانی ئەوروپا بە گومان و بوونى پەیوەندى لەگەڵ پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌كه‌كه‌)، لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانى وڵاتانى ئەوروپییەوە چاودێرى دەکرێن.
  • ناسنامه‌ى نەتەوەیى: تاکە خاڵ بۆ  سەرکەوتنى دیاسپۆراى کوردستان لە دەرەوە، دروستبوونى ناسنامه‌ى نەتەوەیییە کە دوور بێت لە ئایین و حزبایەتى و ناوچەگەرى، وەک ئەوەى لە کاتى خۆناساندن بە لایەنى بەرامبەر بڵێت: "من کوردستانیم"، یان "من خەڵکى کوردستانم"، بەبێ ئاماژەکردن بۆ هیچ کام لەو وڵاتانەى کە خاکى کوردستانیان بەزۆر پێ لکێنراوە. پێویستە دووبارە ئەوە بۆ جیهان و نەوەى نوێ لە وڵاتانى دەرەوە ڕوون بکرێتەوە کە کوردستان تەنیا هەرێمى کوردستانى عێراق نییە، بەڵکوو کوردستان نیشتمانێکى گەورەیە، بەزۆر لە گەلەکەى سەندراوە.

کۆبەند:

ئێمە لە کۆتاییدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە دیاسپۆراى کوردستانى لە دەرەوە، هیچى کەمتر نییە لە دیاسپۆراى وڵاتانى تر و، تەنانەت تاکى کوردستانیانى دەرەوە زۆر ئەزموونى سەرکەوتوویان هەیە وەک: پزیشک و بازرگان و سەرمایەدار و پرۆفسیۆر و مامۆستاى زانکۆ و ئەندازیار و وەرزشوان و نووسەر و ئەدیب و هونەرمەند، بەڵام بەداخەوە نەتوانراوە هەموو ئەو سەرمایەى کە هەیە لە چوارچێوەى ڕێکخراو، یان کۆمەڵە، یان دامەزراوەیەکى بەهێز کۆ بکرێنەوە و بە بەرنامەیەکى ستراتیژ کار بکەن کە لە خزمەتى بەرژەوەندى و ئاواتەکانى گەلى کوردستان بێت لە هەر پارچەیەک بێت. بۆ نموونە کوردستانیانى ئەڵمانیا کە ڕێژەیەکى زۆریان لە کوردستانى تورکیاوە چوونەتە ئەڵمانیا، دەتوانن ببنە پشتگیرییەک بۆ هەرێمى کوردستانى عێراق و هاندانى حکوومەتى ئەڵمانیا. بۆیە تا ئەو کاتەى کە ئێمە نەتوانین دیاسپۆراى کوردستان لە چوارچێوەى دامەزراوەیەکى بەهێز و بەرنامەیەکى سترتیژ کۆ بکەینەوە، ئەوا ناتوانین سوود لەو سەرمایە و پشتگیرییە وەربگرین. ئەم ئەرکەیش پێویستى بە هەوڵەکانى حکوومەت و ڕێکخراو و کۆمەڵە و کەسایەتییەکان هەیە کە بەیەکگرتوویى و بە بیرکردنەوەیەکى کوردستانیانە ئەنجامى بدەن.

 

کۆچبەرانی کورد لە ئەوروپا دەتوانن سودمەند بن لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان؟

 

 

زۆرێک لە کۆچبەران ڕێگای زۆر مەترسیدار دەگرنەبەر بۆ ئەوروپا و سەلامەتی و تەندروستی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە، زۆرێک لە کۆچبەرانی نائاسایی و داواکارانی پەنابەری کە دەگەنە ئەوروپا پێویستی زۆریان بە کۆمەکی تەندروستی و هاوکاری دەرونی دەبێت.
داواکارانی پەنابەری و کۆچبەرانی نائاسایی ڕوبەڕووی ڕێگری دەبنەوە لە سودمەندبوون لە خزمەتگوزارییە تەندروستییە گشتییەکان لە زۆربەى وڵاتانی ئەوروپا، زۆرجار کۆچبەرانی نائاسایی کاتێک دەتوانن سودمەندبن لە خزمەتگوزاری تەندروستی گشتی کە حاڵەتێکی لەناکاو یان کێشەیەکی تەندروستی مەترسیداریان هەبێت، ئەگەرنا، دەبێت پارە بدەن بۆ چارەسەری تەندروستی و زۆرجاریش پارەیەکی زۆری دەوێت.

 

 

کۆچبەری کوردی عێراقی توشی چ ڕێگرییەک دەبێت لە تێکەڵابوونی کۆمەڵایەتی لە ئەوروپا؟

 

 

تێکەڵاوبوون لەناو کۆمەڵگەى ئەوروپیدا پڕ ئاڵنگارییە، هەرچەندە هەندێک لە کۆچبەران خۆیان دەگونجێنن لەگەڵ ژیانی نوێ، بەڵام ئەوانی تر کێشەى تێکەڵابوون و فێربوونی زمان و بەها کۆمەڵایەتییەکانیان هەیە، زۆر خێزانەکان پێیان سەختە خۆیان بگونجێنن لەگەڵ کلتوری نوێ و هەوڵ دەدەن بەها کلتورییەکانی وڵاتانی خۆیان بپارێزن.
هەندێک لە کۆچبەران ئومێد دەکەن خێزانەکانیان بهێنن بۆ ئەوروپا کاتێک مافی پەنابەری یان مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان پێ دەدرێت، هەرچەندە هەندێک لەو داواکارییانە سەرکەوتوو دەبێت، بەڵام پڕۆسەى یەکگرتنەوەى خێزانی دەبێت بە ڕێکارێکی درێژ و ئاڵۆزدا بڕوات. زانیاری وەربگرە لەبارەى یەکگرتنەوەى خێزانی.

 

 

دۆزینەوەى کار بۆ کۆچبەرێکی عێراق لە ئەوروپا ئاسانە؟

 

 

هەرچەندە هەندێک لە کۆچبەران سەرکەوتوو دەبن لە دۆزینەوە کار لە دەرەوە، بەڵام ئەوانی تر توشی ئاڵنگاری سەخت دەبن لە چوونەناو بازاڕی کار و دۆزینەوە کار.
بازاڕی دامەزراندنی ئەوروپی زۆر فەرمییە، ئەوانەى بەدوای کاردا دەگەڕێن پێویستە بەڵگەنامەى فەرمییان هەبێت وەک پاسپۆرت، ڤیزای کار یان دیبلۆماسی تاوەکو بتوانن کار بدۆزنەوە. کۆمپانیاکان ناتوانن کار بدەن بەو کەسانەى کە مۆڵەتی کارکردنیان نییە، چەند ئاژانسێکی پاراستنی یاسا هەن کە پشکنینی بەردەوام دەکەن بۆئەوەى دڵنیاببنەوە کە کۆمپانیاکان ئەو کەسانە دانامەزرێنن کە بەڵگەنامەى فەرمییان نییە.
ڕێژەى بێکاری لە هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپی زۆر بەرزە، بە تایبەت لەناو ئەو گەنجانەى کە ئەزمونی کار و بڕوانامەى خوێندن و شارەزاییان کەمە. زۆرجار کۆچبەران شارەزایی تەواویان نییە بۆ بەدەستهێنانی کار لە ئەوروپا چونکە سروشتی کارکردن لە ئەوروپا زۆر جیاوازترە لە شێوازی کارکردن لە وڵاتانی خۆیان، هەروەها کۆمپانیاکانى ئەوروپا دان بەو جۆرە شارەزاییانەدا نانێن، بۆیە بۆئەوەى کارێکت دەستبکەوێت پێویستە بتوانیت زمانی ئەو وڵاتە بزانیت و قسەى پێ بکەیت.
تەنانە ئەو کۆچبەرانەشی کە مۆڵەتی کارکردنیان هەیە و لە وڵاتێکیشدان کە ڕێژەى بێکاری تێیدا نزمە، دەستکەوتنی کار سەختە، ئەڵمانیا ئابورییەکی بەهێزی هەیە و لە ساڵی 2018دا ڕێژەى بێکاری تێیدا 5% بوو، بەڵام ڕێژەکە لەناو کۆچبەراندا 40% بووە.

 

له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری جیۆگرافیی وڵاته‌كه‌ماندا، رێژه‌یه‌كی به‌رچاو و كاریگه‌ر له‌ هاونیشتمانییان هه‌ن، كه‌

بیرو هزری نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی رۆژانه‌ ده‌یانهه‌ژێنێت و له‌گه‌ڵ كۆژانی نیشتماندا بوون و هه‌میشه‌ به‌شێكی سه‌ره‌كیی بیرو جه‌سته‌یان له‌گه‌ڵ خه‌م و ژانه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندایه‌.

به‌درێژایی مێژووی هاوچه‌رخ، رۆڵ و پێگه‌ی كاریگه‌ر و به‌هێزی ئه‌م رێژه‌یه‌ هاونیشتمانییان، له‌سه‌ر پرسه‌ جیاجیاكان كه‌ رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بۆته‌وه‌، خه‌می سه‌ره‌كییان زیاتر له‌ هاونیشتمانییانی ناوه‌وه‌ پاراستن و پارێزگاریی سه‌روه‌ریی و ده‌ستكه‌وته‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌گشتیی و به‌تایبه‌تی پاراستنی قه‌واره‌ و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بووه‌.

هه‌روه‌ها خه‌بات و تێكۆشانی جیاواز بۆ گه‌یاندنی ده‌نگ و ره‌نگ و ئازار و خه‌مه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ به‌راورد به‌ ره‌وه‌نده‌كانی تری نه‌ته‌وه‌كانی تر له‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ هێز و جۆش و خرۆشدا ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت، ئه‌وا هیچی له‌وان كه‌متر نییه‌.

ئه‌گه‌ر كه‌موكورتییه‌كیش به‌دی كرابێت، ئه‌وا هۆكاره‌كه‌ی كه‌م ئه‌زموونیی زانستیی بۆ رێكخستن و خۆ ئیداره‌دان بووه‌، له‌ وڵاته‌ جیاوازه‌كان كه‌ بوونی ره‌وه‌ندی كوردستانی هه‌یه‌.

هه‌موو ره‌وه‌نده‌كانی تری نه‌ته‌وه‌كان، پشتیوانیی ته‌واوی وڵاته‌كانی خۆیان هه‌یه‌ و ستراتیژ و یاسای تایبه‌ت رێكخراوه‌ و ده‌رچووێنراوه‌ بۆ پشتیوانیی و رێكخستنی ره‌وه‌ندی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك.

ره‌وه‌نده‌كه‌ی ئێمه‌، بێ پشتیوانیی و هاوكاریی، له‌ پشتگیریی خه‌ڵكی كوردستان و له‌هه‌ر پرسێكی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌میشه‌ رۆڵی خۆی گێڕاوه‌، به‌تایبه‌تی له‌ ده‌ستپێكی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان و تاڕاده‌یه‌ك پێشتریش لۆبییه‌كی به‌هێز بوون له‌ پشتیوانیی و ناساندنی پرسی ره‌وای میلله‌ته‌كه‌ماندا.

 

ژیان بۆ کۆچبەرێکی کورد کە داوای مافی پەنابەری لە ئەوروپا بکات چۆنە؟

 

 

داواکاری مافی پەنابەری کەسێکە کە لە وڵاتی خۆی هەڵهاتووە بەهۆی چەوسانەوە یان مەترسییەکی جدی و داوای پاراستنی نێودەوڵەتی یان مافی پەنابەری لە وڵاتێک دەکات. زانیاری زیاتر وەربگرە لەبارەى داواکاری پەنابەری و گرنگترین زارەوەکانى کۆچکردن.

ڕێکارەکانى پەنابەری لە وڵاتانی ئەوروپا جیاوازە و پشت بە یاسایی نیشتمانی ئەو وڵاتە دەبەستێت، هەرچۆنێک بێت، یاسای پەنابەریی یەکێتی ئەوروپا ئەندامانی یەکێتییەکە ناچار دەکات کە پێویستە مافی داواکاری پەنابەری بپارێزن، واتە، پێویستە هەموو کەسێک دەرفەت و پڕۆسەى پێشکەشکردنی مافی پەنابەری پێ بدرێت و دەبێت وڵاتان شوێنی نیشتەجێبوون و پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ کۆچبەر دابین بکەن، لە هەندێک حاڵەتدا، داواکاری پەنابەری وەسڵی پارەیان پێ دەدرێت بەڵام زۆر بە کەمی پارەى کاشیان پێ دەدرێت.
پڕۆسەى پێشکەشکردنی داواکاری پەنابەری کاتێکی زۆری پێدەچێت، هەرچەندە زۆربەى وڵاتان هەوڵ دەدەن لە ماوەى شەش مانگدا کەیسەکان تەواو بکەن، بەڵام زۆرجار کاتەکە درێژ دەکەنەوە بەتایبەت کاتێک کە داواکارییەکی زۆر پێشکەش کرابێت.
دەکرێت پڕۆسەى پەنابەری سەخت و ئاڵۆز بێت، لەکاتێکدا هەندێک لە داواکارییەکان سەرکەوتوو دەبن، بەڵام ئەوانی تر ڕەتدەکرێنەوە کە ئەوەش کۆچبەر ناچار دەکات ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن کە داوای مافی پەنابەری تێدا کردووە، لە هەندێک حاڵەتدا، ئەوان دەخرێنە ناوەندەکانى دەستبەسەرکردن هەتاوەکو دەگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتانى خۆیان، ئەو کەسانەى داواکارییەکەیان ڕەتکراوەتەوە دەتوانن تانە لە بڕیارەکە بدەن.
ئەو کەسانەشی داواکارییەکانیان قبوڵ دەکرێت، مۆڵەى هەمیشەییان پێ دەدرێت و دەتوانن لە ماوەیەکی دیاریکراودا کار بکەن هەتا ئەو کاتەى چاو بە کەیسەکانیاندا دەخشێنرێتەوە.

 

 

ڕەوشی نیشتەجێبوون بۆ کۆچبەرێک یان داواکارێکی پەنابەری لە ئەوروپا چۆنە؟

 

 

بەپێی یاسای یەکێتی ئەوروپا، داواکاری پەنابەری شوێنی نیشتەجێبوونی بۆ دابین دەکرێت، هەرچەندە دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئەو کەسانە باری دارایی سەر شانیان سوک دەکات، بەڵام هێشتا ڕوبەڕووی چەند ئاڵنگارییەکی تر دەبنەوە، زۆرجار داواکارانی پەنابەری هیچ هەڵبژاردنێکیان نییە لەکوێ دەژین یان بۆ کوێ دەنێردرێن یان زۆرجار لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگوازرێنەوە، هەندێکیان لە ناوچە دورەدەستەکان شوێنی نیشتەجێبوون وەردەگرن و دورن لەو هاوڕێ و خزمەکانیان کە لەوانەیە لەو وڵاتەدا هەبن، بۆیە لە ئەنجامدا، زۆرێک لە کۆچبەران هەست بە تەنهایی دەکەن، هەرکاتێکیش مافی پەنابەرییان وەرگرت، چیتر ڕێگەیان پێنادرێت لە ناوەندەکانى دەستبەسەرکردندا بمێننەوە و پێویستە خۆیان شوێنی نیشتەجێبوون دابین بکەن.
هاوکاری نیشتەجێبوون کۆچبەرانی نائاسایی ناگرێتەوە، واتە ئەوان خۆیان بەرپرسیارن لە دۆزینەوەی شوێنێک کاتێک کە دەگەنە ئەوروپا، لەکاتێکدا شوێنی نیشتەجێبوونی حکومی لە وڵاتانى ئەوروپی زۆر کەمە، کۆچبەران ناچارن ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوون بە کرێ بگرن، ئەوەش زۆر گرانە و کۆچبەر توشی چەوسانەوە و بەکارهێنان دەکاتەوە لەلایەن خاوەن موڵکەکان کە خزمەتگوزارییەکی زۆر کەم دەدەن لە بەرانبەر نرخێکی زۆر بەرزدا

 

 

ئایا کۆچبەرانی عێراقی دەتوانن سودمەندبن لە خوێندن لە ئەوروپا؟

 

 

بە شێوەیەکی ئاسایی، خوێندنی لە زانکۆ ئەوروپییەکاندا بەخۆڕایی نییە، ئەگەر هەندێک لە کۆچبەران بتوانن سودمەندبن لە سکۆلارشیپ و ڤیزای خوێندن بۆ ئەوەى لە ئەوروپا بخوێنن، ئەوە زۆرێک ئەو چانسەیان نییە و پێویستە پارەیەکی زۆر بدەن بە زانکۆکان، ئەوەش مافی بەدەستهێنانی شارەزایی و لێهاتووی سەختتر دەکات بۆئەوەى کارێکی باش و چاکت دەستبکەوێت، لە ئەنجامدا زۆرێک لە کۆچبەران بە سەختی دەتوانن پارەى تەواو بەدەستبخەن بۆ تەواوکردنی خوێندنەکانیان. زانیاری زیاتر وەربگرە لەبارەى جێگرەوە یاساییە سەلامەتەکان.
ئەو کۆچبەرانەى لە وڵاتانی خۆیان خوێندوویانە پێویستە بەڵگەى فەرمی لە ناوەندە ئەکادیمییەکەى خۆیەوە بهێنێت بۆئەوەى بیسەلمێنێت کە لێهاتووە بۆ بەدەستهێنانی کار، زۆرێک لە خاوەن کارەکان متمانە بە بڕوانامە بیانییەکان ناکەن بەڵام کۆچبەران دەتوانن پارە بدەن بۆ وەرگێڕانی بڕوانامەکانیان بۆئەوەى لە ئەوروپا متمانەى هەبێت.

 

 

ئایا هیچ مەترسییەک هەیە کە کۆچبەران ناچار بکرێت لە ئەوروپاوە بگەڕێنەوە بۆ عێراق؟

 

 

لەوانەیە هەندێک لە کۆچبەران لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ئەوروپاوە دەستگیربکرێن و بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان ئەگەر هاتوو مافی پەنابەری نەیگرتنەوە یاخود بە ڕێگای ڤیزای ساختەوە داخڵی ئەوروپا بوو بن.
زۆر قورس دەبێت بۆ کەسانى گەڕاوە کە جارێکی تر خۆیان لەگەڵ کۆمەڵگەى وڵاتەکەیان بگونجێننەوە بەتایبەت دوای ئەوەى چەند ساڵێک لە دەرەوە بەسەر دەبەن، ئەوان توشی چەندین کێشە دەبن.
کاتێک هەوڵی کۆچکردنی نایاسایی شکست دەهێنێت، کۆچبەران هەست بە پەشیمانی دەکەن، زۆرجار دەوترێت کە خزمەکانیان لێیان توڕە دەبن بەهۆی ئەوەى کات و پارەیان خەرجکردووە لە گەشتێکی سەرنەکەوتوودا.