‎سەنتەری رەوەندی كوردی ‎


 

ئێمە كار دەكەین له‌ بواری مافه‌كانی مرۆڤ و چاوه‌دێریی رەوشی پەنابەران و رەوەندی كوردی لە جیهان به‌ روونی ده‌زانن كه‌ پەنابەرانی كورد لە هەموو شوێنێكی ئەم دوونیا پێوستیان بەهاوكاری و پشتیوانی یاسایی و رامیاری و پەروەردەی هەیە چونكە لە هەموو شوێنێك پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤی هەیە رۆژانه‌ به‌ شێوازی جۆراوجۆر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌ڕێوەدەچێت ‌ ‌.
 سەنتەری رەوەندی كوردی، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی له‌ جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤدا هێمای پێدراوه‌، له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ كوردستان و جیهان چالاك ده‌بێ. گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری له‌سه‌ر پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت به پەناهەندەی كورد به‌ رای گشتی و ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن، رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ ‌.
سەنتەر له‌ چوارچێوه‌ی لۆژیك و ئاكار و هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كاندا كه‌ له‌ جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤدا چه‌سپاوه‌ هه‌نگاو ده‌نێ و له‌م پێوه‌ندییه‌دا سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌پارێزی. سەنەتەر هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كان به‌دوور له‌ ره‌گه‌ز، ئایین، بیروڕای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی جیاواز و … له‌به‌رچاو ده‌گرێ و ده‌یپارێزێ. ‌ و بێلایه‌نانه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێ و به‌گشی له‌سه‌ر پێشێلكاریی مافه‌كانی پەناهەندەی و مافی مرۆڤ ‎
سەنتەری رەوەندی كوردی به‌ پێی ئه‌و ئه‌ركه‌ مرۆیی و ئاكارییه‌ی بۆ خۆیی دیاری كردووه‌، هه‌وڵ ده‌دا له‌ چوارچێوه‌ی ستراتیژیی دیاریكراودا هه‌موو پرسه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ مافه‌كانی مرۆڤه‌وه‌ بخاته‌ به‌رباس و داوای هاوكاری له‌ شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌ ده‌كات. پشتیوانی لەو پەناهەنادانە دەكات كە بەهەر هۆكارێك نیشتمانی دایكیان بەجێهشتوە داوای مافی پەناپەریان لە ووڵاتێكی تر كردوە و سەنتەر پشتیوانیان ئەكات لەرێگەی نوێنەرەكانی لەبەردەم دادگا و دامودەزەگا فەرمیەكانی ئەو ووڵاتە ، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و بواره‌دا چالاكن و ده‌توانن یاریده‌ری باشتر بوونی دۆخی مافه‌كانی پەنابەران ، ده‌توانن له‌ دوور و نزیكه‌وه‌ هاوكاری هه‌نگاو بن. هه‌موو ئه‌و كەیس و سكاڵایانەی به‌ده‌ستی سەنتەر ده‌گات، به ‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و سنوورانه‌ی كه‌ بۆ پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆیی ره‌چاو كراون، پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی بەریوبەرەوە كاری لەسەر ئەكرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه‌‌، ده‌ربڕی سیاسه‌ته‌كانی ‌. ‎ سەنتەر ماڵی كوردانی هەرچوار پارچەیە هەموو هەوڵێك ئەدات بۆ باشتر بوونی دۆخی پەنابەران و رەوەندی كوردی و مافه‌كانی مرۆڤ و گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاریی ورد و دروست و گه‌یاندنی ده‌نگی پەنابەران به‌ گوێی جیهان،

‎
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی سەنتەر